ڕگەكانی كارنامەی حكوومەتی شیاع سودانی تایبەت بە هەرێمی كوردستان
پەیامی کورد: بڕگەكانی كارنامەی حكوومەتی شیاع سودانی تایبەت بە هەرێمی كوردستان
ئه‌مڕۆ 27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
له‌كارنامه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته له‌باره‌ی ئه‌و دۆسیه و بڕیارانه‌ی تایبه‌تن به هه‌رێمی كوردستان.
له به‌شێكی كارنامه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانیدا هاتووه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ پرۆژه یاسایه‌ك له‌باره‌ی نه‌وت و غاز و بودجه به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ئاماده‌ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی خاڵی 23ـی نێو كارنامه‌ی وه‌زاریدا هاتووه، به پاڵپشتی ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م كارنامه رێككه‌وتوون، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق سه‌رپشك ده‌كرێن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت و بودجه تا ده‌ركردنی پرۆژه یاسای نه‌وت و غاز به‌گوێره‌ی ده‌ستوور له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا.
بۆ دارشتنی پرۆژه یاسای نه‌وت و غاز له له‌هه‌مان خاڵدا ئاماژه به‌وه كراوه، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند به كاروباری یاسایی، دارایی و سووته‌مه‌نی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق پێكده‌هێندرێت.
یه‌كێك له خاڵه‌كانی ناو كارنامه‌كه دياريكردن و خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی ئه‌و هاووڵاتییانه‌یه كه بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه و دووباره پێكهێنانه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی باڵا دوای مانگێك له پێكێهنانی حكومه‌ت.
له‌باره‌ی ئه‌و هێزانه‌ی له‌ناو شاره‌كانن، له كارنامه‌ی حكومه‌تدا هاتووه، پێویسته سوپا، پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شدی شه‌عبی بچنه ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان و له‌جیاتی ئه‌وان پۆلیسی خۆجێیی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان دۆسیه‌ی ئه‌منی ناو شاره‌كان بگرنه‌ده‌ست.
سه‌باره‌ت به‌و هێزانه‌ی له‌ناو شاری كه‌ركووك هه‌ن، له‌كارنامه‌ی حكومه‌تدا هاتووه، فه‌وجی فریاكه‌وتن له خه‌ڵكی كه‌ركووك پێكده‌هێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منی پارێزگایه‌كه بگرنه‌ده‌ست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو پێداویستییه‌كانیان بۆ دابینده‌كرێت.
كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌كارنامه‌ی وه‌زاریدا باسی لێوه‌كراوه و هاتووه، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی هه‌موو پارێزگاكانی دیكه به‌گوێره‌ی یاسای ده‌رچوو كه واده‌كه‌ی له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت به‌سه‌ر دامه‌زراندنی حكومه‌تدا.
رێككه‌وتنی شنگال یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ی كه تیشكی خراوه‌ته‌سه‌ر به‌گوێره‌ی كارنامه‌كه، رێككه‌وتنی شنگال له‌نێو به‌رنامه‌ی كارنامه‌ی حكومه‌تی داهاتوودا ده‌بێت به‌جۆرێك كه ئاسایش و ئارامی بۆ قه‌زای شنگال بگه‌ڕێته‌وه.
ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی رێككه‌وتنی تایبه‌ت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه ئه‌منییه‌كانی نێوان هێڵی به‌رگری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی عێراق، خاڵی چواردهیهمینی كارنامه‌ی وه‌زارییه.
له‌برگه‌ی یاسادانانی كارنامه‌ی حكومه‌تی نوێ‌دا هاتووه، پرۆژه‌یاسای دادگای فیدراڵی و پرۆژه‌یاسای ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ده‌رده‌چێت.
له‌باره‌ی به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابخانه كوردییانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، له كارنامه‌كه‌دا هاتووه، هه‌موو ئه‌و قوتابخانانه ده‌چنه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خوێندنی كوردیی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی فیدراڵی و گواستنه‌وه‌ی راژه‌كانیان بۆ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه.
له خاڵی سێزده‌یه‌مینی كارنامه‌ی وه‌زاریدا هاتووه، هه‌موو حزبه كوردستانییه‌كان مافی چاڵاكی سیاسی ده‌ستووریان هه‌یه له موسڵ، كه‌ركووك، دیاله و سه‌ڵاحه‌ددین. ده‌بێت باره‌گای ئه‌و حزبانه چۆڵبكرێن كه لایه‌نی دیكه ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتوون.