قەرەیلان: ئەو دەولەتانەی هاوپەیمانی یەپەگەن دوو ڕوون
موراد قەرەیلان ئاشكرایكرد، قۆناغێكی نوێی شەڕ لە عەفرین دژی توركیا دەست پێدەكات، ئاماژەش بۆ ئەوە دەكات، ئەو دەوڵەتانەی ھاوپەیمانی یەپەگەن تەماشاكەری شەڕەكەن، ئەمەش بە دوو روویی و بێویژدانی ناوبرد.
سهرۆك كۆمارى توركيا، رهجهب تهيب ئهردۆغان، بهڵێنى دا بهم زووانه كۆتايى به بوونى پارتى كرێكارانى كوردستان له "باكوورى عێراق" بهێنێت.
ئاژانسى ههواڵی رۆيتهرز بڵاويكردهوه، ئهردۆغان، له وتهيهكدا كه ئاراستهى بهرپرسانى ئيدارى له ئهنقهره كرد، گوتى: بهدواى شانه تيرۆريستييهكانهوهين له باكوورى عێراق، له ههموو دهرفهتێكى گونجاودا، به گوڕ و هێزێكى زۆرهوه لهوێ دهبين.
دواى زياتر له 50 رۆژ له هێرش و بۆردومانكردنى عهفرين، تا ئێستا وڵاتانى ئهوروپا و خۆرئاوه هيچ كاردانهوهيهكى تونديان له دژى ئهو هێرشانهى توركيا و ميليشيا هاوپهيمانهكانى دهرنهبڕيوه و كۆمهڵگهى نێودهوڵهتى به بێدهنگى له ئاست روودانى كارهساتى مرۆيى له عهفرين تۆمهتبار دهكرێت.
لهو چوارچێوهيهشدا، موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاشكرایكرد، قۆناغێكی نوێی شەڕ لە عەفرین دژی توركیا دەست پێدەكات، ئاماژەش بۆ ئەوە دەكات، ئەو دەوڵەتانەی ھاوپەیمانی یەپەگەن تەماشاكەری شەڕەكەن، ئەمەش بە دوو روویی و بێویژدانی ناوبرد.
قەرەیلان لە دیدارێكیدا لەگەڵ ئاژانسی ھەواڵی ھاوار رایگەیاند: “ئەگەر سوپای تورکیا بگاتە ناوەندی عەفرین بە واتای سەرکەوتنی نییە، من پێموا بوو، لە ماوەی 20 بۆ 25 رۆژدا توركیا دەگاتە ناوەندی عەفرین، بەڵام زیاتر لە 50 رۆژی پێچوو، ئەوە بۆ عەفرین سەرکەوتنێکی گەورەیە، لێرە بەدواوە شەڕ دەچێتە قۆناغێکی نوێووە، لەم دواییانەدا فەرماندەی عەفرین گوتبوو، ئێمە عەفرین چۆڵ ناکەین، ئەوە بڕیارێکی گەورەیە”.
قەرەیلان، ئاماژەی بەوەشداوە: “ئەو هێرشەی توركیا تەنیا بۆسەر عەفرین نییە، بەڵکو بۆ سەر هەموو کوردستان و داهاتوو و چارەنووسی گەلی کورد و عەرەب و گەلانی ناوچەکەیە، ئەوان چوون عەفرین لە میللەتێك پاكبکەنەوە، توركیا دەیەوێت دیمۆگرافیای عەفرین بگۆڕێت، ئەوە پرەنسیب و ئوسلوبی ئەردۆغانە، بەڵام گەلی کورد لە عەفرین ئەو نیازە پوچەڵ دەکاتەوە”.
گوتیشی: “هەموو ئەو دەوڵەتانەی هاوپەیمانی یەپەگەشن ئێستا تەماشای شەڕەكە دەكەن، ئەوە دوو ڕووییە، یەپەگە بە شەڕی دژی جیهادییەکان و نوسرە و داعش رێگری کرد لەوەی کە ئەو توندڕەوانە بچنە ئەوروپا و ئەمریکا چالاکی تیرۆریستی بکەن، ناکۆکی و دوو رووییەکی گەورە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لە ئارادایە، بۆ نموونە رووسیا بەپێی بەرژەوەندییەکانی دەجووڵێتەوە، ئەو کاری بەوە نییە کە حکوومەتی تورکیا دیكتاتۆرە یان کورد بندەستن، ئەمریکاش بە هەمان شێوە، کاری بەوە نییە کە هاوپەیمانەکەی بۆ ماوەی دوو بۆ سێ ساڵ لە دژی داعش شەڕی کردووە، بیر لەوە ناکاتەوە کە ئەندامی ناتۆ بە چەکی ئەمریکی هێرش دەکەنە سەر هاوپەیمانەکەی”.
قەرەیلان لە بارەی هەڵوێستی حکوومەتی سووریا گوتی: “سووریا و ئێران لە سەرەتاوە پلانی هێرشەکەیان قبوڵکردووە، پێموایە بەرپرسانی حکوومەتی سووریا هێشتا لە نیازی رووسیا و تورکیا تێنەگەیشتوون، رووسیا دەیەوێت ئەردۆغان بکاتە هاوپەیمانی خۆی، بێگومان بەرژەوەندی زۆری دەبێت لەو هاوپەیمانییەدا، ئەو دەستە چەكدارانەی بەناوی سوپای ئازاد لەگەڵ سوپای تورکیان، هێرش دەکەنە سەر عەفرین هەموویان دوژمنی حکوومەتی سووریان، رووسیا بەنیازە لەگەڵ ئەردۆغان داهاتوو و چارەنووسی سووریا دیار بکات، پێموایە رێککەوتنی ئەردۆغان و رووسیا داهاتووی حکوومەتی ئەسەدی خستووەتە مەترسییەوە، رووسیا بەنیازە سووریا بکاتە سێ پارچە”.
موراد قەرەیلان جەختیكردەوە: “شەڕی عەفرین پێدەنێتە قۆناغێكی نوێووە، دەبێت هەمووان بە رۆحیەتێکی نەتەوەییەوە پشتگیری بەرخودان بکەن و لە دژی رژێمی ئەردۆغان بوەستنەوە، هاواری بەرخودانی عەفرین، هاواری سەدەیە، پێویستە لە دووەمین قۆناغی بەرخودانیشدا، بە هەمان شێوەی پێشوو بەرخودان ئەنجام بدرێت”.