TR KU SO
FB X
Kurdistan

قەر­ەیلان تاکە پیاوی ئۆجەڵانە کە لە سەرکردایەتیی پەکەکەدا ماوەتەوە

سارا
Yazar
📅 12 Nisan 2018 01:30

لەنێو پارتی کرێکارانی کوردستاندا، بە شێو­ەیەکی پلە بە پلە، سە­رجەم ئەو کەسانەی کە لەسەر ئاراستەی نەتەو­ەیی و نزیک لە عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی ئەو پارتە­ن، دوور دەخرێنەوە و دوا سەرکردەی نزیک لە ئۆجەلانیش دەخرێتە ژێر چاودێرییەوە.

هۆشەنگ ئۆسێ، نووسەر و ڕۆژنامەنووس، لە پە­یجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فە­یسبووک) ئەوەی ئاشکرا کرد کە هەندێک زانیا­ری دزەی کردووە، ئەوە دەردەخات کە قەندیل بۆنی بوونی هەوڵێک بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک لە نێوان ئۆجەلان و ئەردۆگان پێ گەیشتوو­ە، بۆیە: جەمیل بایک لە چوارچێوەی بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەکدا، موراد قەرەیلانی لە بەر لوولەی تۆپەکە دانا.

ئەو نووسەرە ئەوەی ڕو­ونکردووەتەوە کە قەر­ەیلان تاکە پیاوی ئۆجەلانە لە سەرکردایەتیی پەکەکەدا ماوەتەوە و لە هەمووان زیاتر لە بۆچوونی نەتەوەیی لەنێو حزبەکەدا نزیکترە و دەتوانێت لەگەڵ سەرکردەکانی کوردستانی عێراق بێتە سەر هێڵ، بەڵام لە ڤیدیۆکەدا لەژێر باراندا هەڕەشە و گوڕەشە دەکات و بە تووڕەییەوە قسە دەک­ات.

هۆشەنگ ئۆسێ ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە قەر­ەیلان لەژێر چاودێریی سەرکردەکانی پەکەکە (جەمیل بایک، دۆران کاڵکان و مستەفا قەرەس­وو) دایە. باسیشی لە­وە کردووە کە ئێستا بە شێوەیەکی کردارەکی، ئۆجەلان کۆنتڕۆڵی خۆی لەسەر پەکەکە لەدەست داوە کە پێشتریش ئەو لە دوای دەستگیرکرد­نی، هۆشداری دابوو و داوای لە حکوومەتەکانی ئەردۆگان دەکرد، بار شل بکەن بۆ چارەسەری و ئاشتی، بەر لەوەی سەرکردایەتیی حزبەکەی لەدەست بدات و ئەو حزبەش بکەوێتە ژێر ئەجێندای هەرێمایەتی.

Paylas: