كەركوك، لەسەر ئالای كوردستان گەنجێكی كورد درایە بەر شەق
له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى مه‌راسیمى ئاهه‌نگى نه‌ورۆز له‌شارى كه‌ركوك ، گه‌نجێكى كوردى كه‌ركوك به‌جلى كوردیه‌وه ئاڵاى كوردستانى به‌ده‌سته‌وه بوو ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى دژه تیرۆرى عێراق ڕاده‌گیرێت پاش لێسه‌ندنى ئاڵاى كوردستان له‌ده‌ست گه‌نجه كه‌ركوكیه‌كه سوكایه‌تى پێده‌كرێت ڕووبهووى شه‌قى هێزه‌كانى دژه تیرۆر ده‌بێته‌وه .
له‌لایه‌كى دیكه‌وه پاش چوونى كوردانى كه‌ركوك به‌مه‌به‌ستى ئاهه‌نگ گێڕان بۆ به‌شدارییان له‌مه‌راسیمى ئاهه‌نگى نه‌ورۆز له‌لایه‌ن هێزه‌كانى دژه تیرۆرى عێراق رووبه‌رووى هێرشى ته‌قه كردن ده‌بنه‌وه به‌ئامانجى په‌رته‌وازه‌بوون و ئاهه‌نگ نهگێڕانى كوردان له‌مه‌راسیمى نه‌ورۆز .
هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌شارى كه‌ركوك له‌لایه‌ن هێزه‌كانى دژه تیرۆرى عێراقه‌وه هه‌ردوو په‌یامنێرى كه‌ناڵى ڕووداو هونه‌ر ئه‌حمه‌د ، هه‌ردى محه‌مه‌د له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه ده‌ست گیر كران وبۆ شوێنى نادیار بردران .
ئەمە لە کاتێکدایە کە هێزی دژەتیرۆری یەکێتی چوونەتە ناو شاری کەرکوک و دوای گەیشتنیان رایانگەیاند کە بۆ مه‌به‌ستى پاراستى به‌شداربووان هاتووین له‌پێناو به‌ڕێوه‌چوونى مه‌راسیمى ئاهه‌نگى نه‌ورۆز دواتر ئه‌م ڕووداوانه‌ى به‌دوا داهات له‌سوكایه‌تى كردن بهگهنجانى كه‌ركوك هه‌وڵى بڵاوه پێكردنى به‌شداربووانى كوردان له‌ئێواره‌ى ئاهه‌نگى نه‌ورۆز کرا و هێزی دژە تیرۆری یەکێتیش هیچی پێ ناکرا