TR KU SO
FB X
Kurdistan

قەیس خەزعەلی لە سەر پۆستی سەرۆککۆمار پەیامێک ئاراستەی کورد دەکات

سارا
Yazar
📅 12 Mart 2022 07:59
پەیامی کورد     ...   قەیس خەزعەلی لە سەر پۆستی سەرۆککۆمار پەیامێک ئاراستەی کورد دەکات

ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق داوا لە هێزە کوردی و شیعییەکان دەکات، لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی ڕێکبکەون هاوشێوەی سوننەکان. 
لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكکۆمار و پێكهێنانی حكوومەت، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق لە تویتێکدا نووسیویەتی: هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان زۆر خێرا بوو، چوونکە هێزە سوننەکان لەناو خۆیاندا پێکهاتن.
دەشڵێت: دەبێت هێزە کوردییەکانیش هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ گەیشتن بۆ ڕێککەوتن لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار، هەروەها هێزە شیعییەکانیش لەسەر پۆستی سەرۆکوەزیران. 
باس لەوە دەكات، پێکهێنانی حکوومەت ئامڕازە نەک ئامانج و هۆشداری دەدات، كە ئێستا دۆخی ئابووری خراپتر دەبێت.
دوای زیاتر لە پێنج مانگ لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، هێشتا لایەنە سیاسییەكان نەگەیشتوون بە ڕێككەوتن لەسەر پێكهینانی حكوومەتی نوێی عێراق.

Paylas: