TR KU SO
FB X
Kurdistan

كەشناسی هەرێمی کوردستان لەبارەی لێزمەباران و لافاوەوە هۆشداری دەدات

Navas Jan
Admin
📅 06 Nisan 2023 17:10

پەیامی کورد... كەشناسی هەرێمی کوردستان لەبارەی لێزمەباران و لافاوەوە هۆشداری دەدات


بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، هۆشداریدا لەبارەی هاتنی شەپۆلێكی لێزمەباران و هەورەتریشقە و دروستبوونی لافاو.

كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند: لە ماوەی نێوان ڕۆژی دووشەممە تا ڕۆژی هەینی هەفتەی داهاتوو شەپۆڵێکی باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات، لە ئەنجامی یەکگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و تورکیا شەپۆڵێکی باران بارین سەرجەمی ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە .

كەشناسی دەڵێت رۆژی دووشەممە سەرەتا باران بارینی کەم لە ناوچەی جیاجیا دەبارێت و رۆژی سێشەم و چوارشەم و شەپۆڵی باران بارین بەهێز دەبێت بە گوێرەی نەخشەکانی بارانی پێشبینیکراو لەسەر ناوچەکەمان ئاستی دابارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقەو هەندێ کات بەرزبوونەوەی ئاستی ئاویش دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما".

Paylas: