TR KU SO
FB X
Kurdistan

كۆتایی بە فرە مووچەیی دێت

سارا
Yazar
📅 14 Mayıs 2020 17:29

پەیامی کورد    ...    كۆتایی بە فرە مووچەیی دێت

حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەرقاڵی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازییە و پەرلەمانتارێكی پارتیش دەڵێ، ھاووڵاتیان بەرھەمی چاكسازی دەبینن و كۆتایی بە دیاردەی فرە مووچەیی دێت، بۆ ئەوەی یەكسانی بەرقەرار بێت.

رێبوار بابكەیی، پەرلەمانتاری فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند: "یاسای چاكسازی كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، لەوانەش وەرگرتنەوەی قەرزەكانی حكوومەت و یەكخستنی خانەنشینی و دروستكردنی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی یەكگرتوو، واتە خانەنشینی سەربازی و شارستانی یەك دەخرێت و دەچێتە چوارچێوەی خانەشینی گشتی و سەر بە حكوومەت".

پەرلەمانتارەكەی پارتی گوتیشی: "تا عەدالەت بەرقەرار بێت، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كۆتایی بە فرە مووچەیی دێنێت و ھەر كەسێك تەنیا یەك مووچەی پێدەدرێت، ئەوانەیشی شایستە نین، مووچەكانیان دەبڕدرێت، بۆ نموونە ئەوانەی شەھید نەبوونە و خراونەتە لیستی شەھیدانەوە، مووچەیان پێنادرێت".

رێبوار بابكەیی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "پەرلەمانی كوردستان چاودێریی ھەنگاوەكانی حكوومەت دەكات بۆ جێبەجێكردنی یاساكان، لیژنە تایبەتمەندەكانیش چاودێریی چڕی حكوومەت بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەكەن، تا وەك خۆی جێبەجێ بكرێت".

Paylas: