TR KU SO
FB X
Kurdistan

خاڵە هاوبەشەكانی نێوان ئێران و عێراق دادەخرێن

نەهرۆ
Editor
📅 07 Mayıs 2018 21:05

بەوتەی باڵیۆزخانەی ئێران، لە بەرواری (١٢) ئایار لەکاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەموو خاڵە هاوبەشەكانی نێوان وڵاتەکەیان و عێراق دادەخرێن.

لەراگەیەندراوێكی بەشی عێراق و هەرێمی كوردستان، باڵیۆزخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویکردووەتەوە، کە رۆژی (١٢)ی ئایاری ئەمساڵ، بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە، هەموو مەرزە هاوبەشەكانی نێوان ئێران و عێراق داخراو دەبن.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە لە كاتژمێر (١٢)ی شەوی ڕۆژی (١١)ی ئایارەوە تاوەكو كاتژمێر (١٢)ی شەوی (١٢)ی ئایار هەموو مەرزە هاوبەشەكانی نێوان ئێران و عێراق داخراو دەبن و هاووڵاتییان و گەشتیاران ناتوانن لەو ڕۆژەدا گەشت بكەن.

هەر بەپێی راگەیەندراوی باڵیۆزخانەی ئێران، ڕۆژی (١٢)ی ئایار هەموو فەرمانگە دەوڵەتییەكانی عێراق پشوو دەبن و داوا لە هاووڵاتییانیش كراوە گەشتەكانیان لەو ڕۆژەدا یان دوابخەن یان پێشیبخەن، چونكە لەو ڕۆژەدا بە هیچ شێوەیەک هاتوچۆ لە سنوورە هاوبەشەكانی ناكرێت.

Paylas: