TR KU SO
FB X
Kurdistan

خالید شوانی بۆ پۆست و پارە خۆی و شارەکەشی فرۆشت

Navas Jan
Admin
📅 04 Eylül 2023 01:56

پەیامی کورد... خالید شوانی بۆ پۆست و پارە خۆی و شارەکەشی فرۆشت


خالید شوانی وەزیری ئیستای داد لە بەغداد و وەزیری پێشووی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دانووستان لەگەڵ بەغداد، بە پێی بەرپرسیارەتییەکەی پێشووی لە هەموو کەس زیاتر شارەزایە کە لەلایەن بەغدادەوە زوڵم و ستەم لە خەڵکی کوردستان بە تایبەت خەڵکی کەرکووک کراوە.

خالید شوانی کە ئێستا وەزیری دادە لە بەغداد، لە ئاست ئەو زوڵم و زۆرەی بەغداد لە خەڵکی کوردستان و کەرکووکی دەکات بێ دەنگە و تا ئێستا هیچ هەڵوێستیکی نەبووە.


دوای ئەوەی خالید شوانی وەکوو وەزیری داد هەڵبژێردرا، گەندەڵییەکانی دەستی پێ کرد و دەستەی دەستپاکی عێراقیش لەسەر گەندەلی خۆراکی بەندیخانەکانی عێراق دۆسیەی لەسەر کردووەتەو و دادگایی کراوە.


ناوبراو بە هۆی پیشەکەی چاوەڕوانی ئەوەی لێ دەکرا زیاتر لە هەموو کەس داکۆکی لە کوردستان و کەرکوکی دڵی کوردستان بکات، بەڵام لە پێناو پۆست و پارەدا، دژی مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و خەڵکی زووڵم لێکراوی کەرکووکی داگیرکراو وەستاوەتەوە.


جێگای ئاماژەیە کە لە کاتی کۆبوونەوەکانی هەریمی کوردستان لە بەغدا، هیچ کام لە وەزیرەکانی سەر بە یەکیەتیی داکۆکیان لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان نەکردووە و هەر بۆیە خالید شوانی  و کەسانی وەکوو ئەو، دەبێ وەکوو خۆفرۆش ناویان بێنین.

Paylas: