TR KU SO
FB X
Kurdistan

خەلیل سەرکانی : ئەگەری دەنگدانی خەڵك بە شاسوار عەبدۆلواحید شەرمێكی گەورەیە

سارا
Yazar
📅 15 Nisan 2018 00:58

خەلیل سەرکانی ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بەتوندی ڕەخنە لە شاسوار عەبدۆلواحید دەگرێ و دەڵێ قۆڵی 10 هەزار كەسی بڕیوە و ئەوانە لێی خۆش نابن.
خەلیل سەرکانی لە لێدوانێكیدا ئەگەری دەنگدانی خەڵكی بە شاسوار عەبدولواحید بە شەرمێكی گەورە وەسف كرد و ڕایگەیاند "عەیبەیەکی گەورەیە خەڵکی دەنگ بە لیستەکەی شاسوار عەبدوۆلواحید بدەن، چونکە ئەو کەسە 10 ھەزار خاوەنپشکی سەرگەردان کردووە و پیاوێکی قۆڵبڕە".
هەروەها گوتی "شاسوار عەبدۆلواحید، خۆی و کەسوکاری بەشداری شۆڕشەکانی ئەم میللەتەیان نەکردووە، بۆیە چارەنووسی وەک چارەنووسی دکتۆر ڕوشدی لێ دێ".
هەروەها سەبارەت بە فێڵكردن لەو 10 هەزار خاوەن پشكەی چاڤی لاند، كە پارەیەكی زۆریان بەمەبەستی قازانج لای شاسوار عەبدۆلواحید داناوە، گوتی "خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند لێی خۆش نابن و ھەڵدەكوتنە سەر ماڵەکەی".

Paylas: