Kurdistan
خانەقین/ بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە، سێ هاووڵاتی بوونە قوربانی
پەیامی کورد... خانەقین/ بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە، سێ هاووڵاتی بوونە قوربانی
هێرشەکانی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەردەوامی هەیە و بەو هۆیەوە سێ هاووڵاتی بوونە قوربانی.
بەپێی زانیارییەکان شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش بە هاوەن هێرشیان کردووەتەوە سەر شارۆچکەی قەرەتەپەی سەر بە شاری خانەقین و لە ئاکامی هێرشەکەشدا دوو فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاو برینداربوون.
هەروەها لە هێرشێکی دیکەدا کە بە هەمان شێوە لە ڕێگەی هاوەنەوە ئەنجامدراوە لە سنووری گوندێکی باقوبە ژنێک بریندار بووە.