TR KU SO
FB X
Kurdistan

خانەنشینکراوان دوو ڕۆژ پێش هەلبژاردن مووچەیەکی دیکە وەردەگرن

سارا
Yazar
📅 27 Nisan 2018 02:03

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو یەكەم خشتەی موچەی مانگی دووی ئەمساڵ ڕایدەگەیەنرێت و پێش هەڵبژاردنیش موچەیەكی دیكە دەدرێت بە خانەنشینكراوەكان.

سەرچاوەكە كە نەیوست ناوی بڵاوبكرێتەوە، ڕوونیكردەوە، كە هەفتەی داهاتوو خشتەیەك ڕایدەگەینرێت و موچەی چەند وەزارەتێكی تێدا دەبێت، لەوانە تەندروستی، پەروەردە و پاشانیش بە چەند خشتەیەك ئەوانی تریش بڵاودەكرێنەوە.

وتیشی”پێش هەڵبژاردنی موچەیەكی دیكەیش دەدرێت بە خانەنشینكراوەكان، بەڵام تائێستا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردن، یان راگەیاندنی موچە دیاری نەكراوە”.

دابەشكردنی موچەیەكی دیكەی خانەنشینكراوەكان لەكاتێكدایە كە خانەنشینكراوەكان هێشتا تەنها چوار موچەی ساڵی رابردوویان وەرگرتووە و موچەی ساڵێكیان لای حكومەتی هەرێمە.

جگە لە خانەنشینكراوەكان مووچەی تەواوی فەرمانبەران و موچەخۆرانی دیكەیش دابەش دەكرێت و پێشبینی ئەوەیش دەكرێت تەنها دوو رۆژ پێش هەڵبژاردن موچەكەیش دابەش بكرێت.

Paylas: