Kurdistan
خۆکوشتنی ١٨ هاووڵاتیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
پەیامی کورد … خۆکوشتنی ١٨ هاووڵاتیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ١٨ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٤ کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕێبەندانی ٢٧٢٠، لانیکەم ١٨ هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ١٠ پیاو و ٨ ژن لە خۆ دەگرێت و لەوانەش کە تەمەنی٤ کەسیان (٣ کچ و ١ کوڕ) ژێر ١٨ ساڵ بووە.
هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە. هەروەها زیاترتن خۆکوشتن لە پارێزگای سنه تۆمار کراوە کە ٦ حاڵەت بووە و لە پارێزگاکانی کرماشان، ئورمیە و ئیلامیش ٥، ٤ و ٣ حاڵەت تۆمار کراوە.