خۆکوشتنی ٣ منداڵی ١٢ ساڵە لە ڕۆژهەڵات
پەیامی کورد ... خۆکوشتنی ٣ منداڵی ١٢ ساڵە لە ڕۆژهەڵات
لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا لانیکەم سێ مێرمندال لە شارەکانی سەلاسی باوەجانی، بۆکان و میاندواو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
شەوی یەکشەممە ٢٠ی کانوونی یەکەم، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بە ناوی "محەممەد وەیسی" کوڕی حەسەن خەڵکی گوندی "جۆجاڕ" سەر به شاری سەلاسی باوەجانی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەو مێرمنداڵە تەمەن ١٢ ساڵە، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە
هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژی ئەو مێرمنداڵە بۆ ئاژانسی کوردپا، ڕوون نەبووەتەوە.
هەروەها، چەند ڕۆژ پێش، کچێکی مێرمنداڵ بە ناوی "سارا محەممەدی" تەمەن ١٢ ساڵ کچی لوقمان خەڵکی شاری میاندووئاو بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لەلایەکی دیکەوە، ڕێکەوتی ١٤ی کانوونی یەکەم، کچێکی تەمەن ١٢ ساڵ بە ناوی "ماهەک مەلکزادە" خەڵکی شاری بۆکان، بەهۆی خۆفڕێدانە خوارەوە لە سەر "پرد"، پاش چەند ڕۆژ، لە نەخۆشخانەی ورمێ گیانی لەدەست دا.