TR KU SO
FB X
Kurdistan

خەرجیی سێ ساڵی ڕابردووی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرا

Navas Jan
Admin
📅 25 Mayıs 2021 23:24

پەیامی کورد … خەرجیی سێ ساڵی ڕابردووی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرا

 

لەماوەى سێ ساڵى رابردودا زیاتر لە (435) ملیار دۆلار بۆ خەرجى پڕۆژەکان لە هەرێمى کوردستان خەرجکراوە کە زۆرترینى بۆ پارێزگاى سلێمانى بووە و کەمترینیشى بۆ پارێزگاى هەڵەبجە بووە.

 

فەرمانگەی میدیای و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان خەرجی گشتی پرۆژەكانى بۆ ساڵەکانى (2019 بۆ 2021)ى  پارێزگاكانی هەرێمی کوردستانى بڵاوكردەوە و بەپێى خشتەکە، پارێزگای هەولێر لەو ماوەیەدا (141) ملیارو 600) ملیۆن دینار بۆ خەرجکراوە، بۆ پڕۆژەکانى پارێزگاى سلێمانیش (193ملیارو300 ) ملیۆن دینار خەرجکراوە.

 

لە خشتەکەدا ئەوەش خراوەتەروو کە بۆ پڕۆژەکانى پارێزگای دهۆك(86 ملیارو 800 ) ملیۆن دینار خەرجکراوە، بۆ پڕۆژەکانى پارێزگاى هەڵەبجەش تەنها (12 ملیار و 500) ملیۆن دینار خەرجکراوە

Paylas: