TR KU SO
FB X
Kurdistan

خوەزیری سامانە سروشتییەکان لەبارەی نرخی بەنزینەوە روونکردنەوە دەدات

Navas Jan
Admin
📅 15 Ağustos 2021 00:00

پەیامی کورد … خوەزیری سامانە سروشتییەکان لەبارەی نرخی بەنزینەوە روونکردنەوە دەدات

 

وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هۆکاری گرانبوونی بەنزین بۆ کەمبوونەوەی هاوردەکردن دەگەڕێتەوە".

 

کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاندوە، "بەرپرسیارێتی پاڵاوتن و بەرهەمهێنانی بەنزین دراوەتە کەرتی تایبەت و لای حکومەت نییە، بەڵام دەبێ لەگەڵ پاڵاوگە ناوخۆییەکان و وڵاتانی هەناردەکاری بەنزین بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ بکەین و پلانێکی هەمیشەیی بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە دابنێین".

 

ئاماژەی بەوەکرد، "دوو پلانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین داناوە (چارەسەری کاتی و چارەسەری درێژخایەن)  ئێستا هاوردەکردن کەمبووەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆی گرانبوونی نرخی بەنزین".

 

ئەوەشی ئاشکراکردووە، "لەگەڵ وڵاتانی هەناردەکار و بەغداش لە هەوڵەکانمان بەردەوامین، لە دوو رۆژی رابردوو لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆبوومەوە و هاوهەڵوێستبووین لەسەر ئەوەی دەست بە جێبەجێکردنی پلانێکی نوێ بکەین بۆ ئەوەی کارەکانمان لەسەر بنەمای ئەخلاقی و پیشەیی بن و چیدیکە قەیران دروستنەبێ".

Paylas: