خشتەی بڕی کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران ڕادەگەێنین
پەیامی کورد ... خشتەی بڕی کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران ڕادەگەێنین ...
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌گه‌ڵ كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم، له‌خشته‌یه‌كدا بڕی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی خشتهكهیهكی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم ، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مووچه‌كانیان له ٣٣٦ هه‌زار دینار كه‌متره، هیچ بڕه پاره‌یه‌كی لێ كه‌م ناكرێته‌وه، ئه‌وانه‌شی مووچه‌كانیان له سه‌روی ٣٣٦ هه‌زار تاوه‌كوو ٣٣٩ هه‌زار دیناره‌وه‌یه به‌ڕێژه‌ی ١٢% مووچه‌كانیان لێ كه‌مده‌كرێته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی خشتهكه، ئه‌وانه‌ی مووچه‌كانیان له ملیۆنێك و ٤٤٩ هه‌زار دینار تاوه‌كوو ملیۆنێك و ٥٩٩ هه‌زار دیناره به‌رێژه‌ی ٢٨% و ئه‌وانه‌ش مووچه‌كانیان له‌نێوان ملیۆنێك و ٩٩٩ هه‌زار دینار تا دو ملیۆن و ٤٩٩ هه‌زار دیناره به‌رێژه‌ی ٣٠% مووچه‌كانیان كه‌مده‌كرێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه و به‌گوێره‌ی خشته‌یه‌كی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ، ئه‌و كه‌سانه‌ی مووچه‌یان ٥٠٠ هه‌زار دینار كه‌متره هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان لێ كه‌م ناكرێته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌شی مووچه‌كانیان له‌نێوان ٥٠٠ هه‌زار دینار تا ٩٩٩ هه‌زار دیناره به‌رێژه‌ی ٢١% مووچه‌كانیان كه‌مده‌كرێته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، مووچه‌ی ڕاگر و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و سه‌رۆكی زانكۆ و به‌ڕێوبه‌ری گشتی و پله باڵاكان به‌رێژه‌ی ٥٠% كه‌مده‌كرێته‌وه.