خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاو کرایەوە
پەیامی کورد ... بەپێى زانیارییەکان ڕۆژى چوارشەممە دابەشکردنى مووچەى مانگى ٩ دەست پێدەکات،
حەسەن رەشید بەڕێوەبەرى گەنجینەى یەکى سلێمانى ڕایدەگەێنێت :" لیستی مووچەخۆرانی مانگی ٩ی ٢٠١٨ ى تەواوی فەرمانگەو دامەزراوەكانی سنوورى پارێزگاى سلێمانى وردبینى بۆ کراوە، هەروەها لیستى مووچەى مامۆستایانى گرێبەست و فەرمانبەرانیش کۆتایی هاتووە ".
لەلایەکى دیکەەوە، بەپێى زانیارییەکان، لە ناوەڕاستى ئەم هەفتەیەوە دەست دەکرێت بە دابەشکردنى مووچەى مانگى ٩ى ساڵى ٢٠١٨، بەم شێوەیەی خوارەوە:
ڕۆژی چوارشەممە 2018/12/5 مووچەی دیوانی_وەزارەتی_پێشمەرگە و لیواكان .
ڕۆژی پێنجشەممە 2018/12/6 مووچەی یەكەی_70_و_80 ی وەزارەتی پێشمەرگە .
ڕۆژی یەكشەممەی دواتر 2018/12/9 مووچەی وەزارەتی_پەروەردە .
رۆژی دووشەممە 2018/12/10 مووچەی وەزارەتی_تەندرووستی دابەشدەكرێت.