TR KU SO
FB X
Kurdistan

خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاو کرایەوە

سارا
Yazar
📅 15 Mayıs 2019 15:01

پەیامی کورد  ...   دوای گەیشتنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە، وەزارەتی دارایی گەنجینەکانی ڕاسپارد ئەمڕۆ و سبەی مووچەی چەند وەزارەتێک دابەش بکەن.

بەپێی زانیاریەکان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، وەزارەتی داد و کەمئەندامان دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە پشت دەبەستێت بە پارەی نەوتی فرۆشراو و بڕی 522 ملیاری دیناری بەغدا، کە مانگانە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی دەنێرێت.

 

Paylas: