Kurdistan
خشتەیەکی نوێی دابەش کردنی مووچە ڕاگەێندرا
پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تی دارایی ڕایگه‌یاندووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ڕۆژانی ٥ و ٧ ی ئه‌م مانگه پشووه، به‌ڵام بانكه‌كان كراوه ده‌بن و مووچه‌ی هاووڵاتیان دابه‌شده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی دارایی به نووسراوێكی فه‌رمی ڕایگه‌یاندووه، له ڕۆژانی ٥ و ٧ی ئه‌م مانگه سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی به‌رپرسن له دابه‌شكردنی مووچه له‌ده‌وامدا ده‌بن و له‌و دوو ڕۆژه‌دا مووچه دابه‌شده‌كه‌ن.
به پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ڕایگه‌یاندووه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی ئازار مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه و ڕۆژی شه‌ممه ٧ی ئازار خانه‌نشینی مه‌ده‌نی دابه‌شده‌كرێت.