ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ: ئێران سه‌ركوتكردنی ناڕهزایهتییهكانیانی چڕتر كردووه‌ته‌وه
پەیامی کورد... ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ: ئێران سه‌ركوتكردنی ناڕهزایهتییهكانیانی چڕتر كردووه‌ته‌وه
ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی (Human Rights Watch) رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی ژینا ئه‌مینین به‌رپرسانی ئێرانی سه‌ركوتكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان چڕتر كردووه‌ته‌وه.
ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی (Human Rights Watch) له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "بەرپرسانی ئێران سەرکوتکارییەکانییان دژی کۆمەڵگەی مه‌ده‌نی زیادکردووە، لە کاتێکدا کە ساڵیادی یەکەمی مەرگی ژینا ئەمینی لە ژێر دەستی پۆلیسی ئاکاری ئێران‌دا نزیک دەبێتەوە".
رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت: "سه‌رجه‌م نێرده‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له ماوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی سه‌ركرده‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییهكانیاندا، ده‌بێت باس له دۆخی ناله‌باری چالاكوانانی ناو ئێران بكه‌ن و بیكه‌ن به بابه‌تی سه‌ره‌كی خۆیان له كۆبوونه‌وه‌كاندا".
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، "به‌رپرسانی ئێران سهركوتكارییهكانییان دژی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان زیاتر كردووه، ئه‌وه‌ش له ڕێی ترساندن، ده‌ستگیركردن، لێپێچینه‌وه و دادگاییكردنی چالاكوان، هونه‌رمه‌ندان، پارێزه‌ران، ئه‌كادیمییه‌كان، و خوێندكاره‌كان و ئه‌ندامانی خێزانی ئه‌وانه‌ی كه له ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 2022دا كوژران. هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانییان زیاتر كردووه بۆ سه‌پاندنی باڵاپۆشی به‌سه‌ر ژناندا، ئه‌وه‌ش له ڕێی به‌كارهێنانی چه‌ندین ته‌كتیكه‌وه، له‌وانه‌ش: بانگهێشتكردنییان به‌پێی یاسا، ده‌ستپێشخه‌ریكردن بۆ پڕۆژه یاسای نوێ و زیادكردنی فشاره‌كان بۆ سه‌ر كاره تایبه‌ته‌كان تاوه‌كو یاساكانی باڵاپۆشی بسه‌پێنن به‌سه‌ر كارمهندهكانییاندا".
تارا سه‌فیری فه‌ر توێژه‌ری باڵای ئێرانی له ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ، ده‌ڵێت " به‌رپرسانی ئێران هه‌وڵده‌ده‌ن ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بخنكێنن، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له یادكردنه‌وه‌ی مه‌رگی ژینا ئه‌مینی له ژێر ده‌ستی پۆلیسدا، كه بووه‌ته سیمبولی سه‌ركوتكاریی حكومه‌ت دژی ژنان به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو و نادادپه‌روه‌ری و بێ سزایی".
وتیشی: "به‌ڵام به‌رپرسانی ئێران ناتوانن زیادبوونی نائومێدییه‌كان بسڕنه‌وه، ناتوانن داوا بهرزترهكان بۆ گۆڕانێكی بنچینه‌یی بسڕنه‌وه، ناتوانن به‌رخۆدان و هاوده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی به ڕووی زیادبوونی سهركوتكارییهكاندا بسڕنه‌وه".
ڕێكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ لێكۆڵینه‌وه له كوژرانی زیاتر له 500 كه‌س ده‌كه‌ن له ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا، كه له نێویاندا 69 منداڵ هه‌ن.
ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ ڕاپۆرتی خێزانه‌كانی لانیكه‌م 36 كه‌سی كۆكردووه‌ته‌وه كه له ساڵی ڕابردوودا كوژراون یاخود له سێداره‌دراون، ئه‌وه‌ش دوابه‌دوای دادگاییه‌كی نادادپه‌روه‌رانه.
له 14 ی مانگی هه‌شتدا بی بی سی فارسی بڵاویكرده‌وه به‌رپرسانی ئێران فشارییان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌ندامانی خێزانه‌كانی ئه‌وانه‌ی كه له ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا كوژراون تاوه‌كو یادی كوژرانی خۆشه‌ویستانیان نه‌كه‌نه‌وه.
ساڵح نیكبه‌خت پارێزه‌ره‌كه‌ی خێزانی ژینا ئه‌مینی، كه به تۆمه‌تی "پڕوپاگه‌نده دژی وڵات " تۆمه‌تبار كراوه، وتی به‌رپرسانی ئێران سزای ئه‌و پارێزه‌رانه ده‌ده‌ن كه كار بۆ پشتگیریكردن له مافی خۆپیشانده‌ر و خێزانه‌كانییان ده‌كه‌ن.