قوباد تاڵەبانی:دۆخی دارایی هەرێم بەرەو باش بوون دەچێت
ئەمڕۆ ٢٥/٨/٢٠١٨ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت دوای سەردان کردنی هەڵەبجە ڕایگەیاند سه‌رباری ئه‌و توانا مادیه کەمەی كه له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه، حكومه‌تی خۆجێیی هه‌ڵه‌بجه توانیویه‌تی كاری زۆرباش بكات و له‌داهاتوشدا پڕۆژه‌ی دیكه‌ی زۆرباش بۆ پارێزگاكه ئه‌نجامده‌درێت.
وتیشی به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و خه‌ونه‌شمان دێته‌دی كه هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ینه پارێزگایه‌كی نمونه‌یی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و ئه‌وه‌ی له‌تواناماندا هه‌بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.
ئاماژەی بەوەشکرد ئێستا دۆخی ئابوری و دارایی هه‌رێم به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات، بۆیه به‌ده‌ر له‌دابینكردنی مووچه، ده‌بێت ئاوڕ لهبهڵێندهرانیش بده‌ینه‌وه‌و ئاوڕ له‌پڕۆژه خزمهتگوزاریهكانیش بده‌ینه‌وه تا ئه‌و ژێرخانه‌ی كوردستان كه پێویستیه‌تی بیگه‌یه‌نینه ئاستی چاوه‌ڕوانی هه‌موو هاوڵاتیانی كوردستان. / لڤین پرێس