TR KU SO
FB X
Kurdistan

قوباد تاڵه‌بانی: هیوادارین عه‌بادی به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ بكات

📅 11 Mart 2018 20:57

جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، هه‌موو زانیارییه‌كمان داوه‌ته‌ حكومه‌تی عێراق و چاوه‌رێ ده‌كه‌ین به‌غدا هه‌نگاو بنێت بۆ ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان .

 

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئێمه‌ هه‌موو پاپه‌ندبوونه‌كانی خۆمان په‌یوه‌ست به‌ بریاره‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی، له‌ هه‌مبه‌ركردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندووه‌.

قوباد تاڵەبانی هیواشی خواست حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ر له‌ هاتنی نه‌ورۆز به‌ڵێنه‌كانی له‌هه‌مبه‌ركردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات.

قوباد تاڵه‌بانی گوتیشی:  سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌خۆرانیش هه‌موو زانیارییه‌كمان داوه‌ته‌ حكومه‌تی عێراق و چاوه‌رێي ده‌كه‌ین به‌غدا هه‌نگاو بۆ ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێ.

Paylas: