TR KU SO
FB X
Kurdistan

كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر بە بۆنەی نەورۆز پەیامێكی بڵاوكردەوە

📅 21 Mart 2018 16:49

بەبۆنەی نەورۆزەوە كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر پەیامێكی بڵاوكردەوەو هیوای خواست خەڵكی هەرێمی كوردستان نەورۆزێكی پڕخۆشی و كامەران و تەندروست ببەنە سەر.

 

كین گرۆس، كونسوڵی ئەمەریكا لەپەیامەكەیدا دەڵێت، نەورۆز نەریتێكی دێرینەو ئاماژەو دەستپێكی سەرەتای بەهار و سەری ساڵی نوێیەو هیوای نەورۆزێكی پڕخۆشی و كامەران و تەندروست بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان دەخوازم.

روونیشیكردەوە كە گەلانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان هاوبەشن لەوەی كە لە هەردوولا گیانی فرەكلتوری رەنگیداوەتەوە، هەمەڕەنگی لە رەسەنی خەڵكەكان بەشێكی دانەبڕاوی هەردوو كلتورن .

كین گرۆس راشیگەیاند كە بەتامەزرۆییەوە دەڕوانینە ئاهەنگێڕان بە بۆنەی ئەم بەهارە نوێیە پێكەوەو هیوادارین ئەم نەورۆزە ببێتە مایەی ئاشتی و كامەرانی بۆ هەمووان .

Paylas: