TR KU SO
FB X
Kurdistan

كرێی خوێندنی منداڵی شەهید و ئەنفالكراوان خەرج دەكرێت

نەهرۆ
Editor
📅 02 Nisan 2018 14:20

بەپێی راگەیندراوێکی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم، كرێی خوێندنی كوڕ و كچی شەهیدان و ئەنفالكراوان خەرج دەکرێت.

وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە راگەیەنراوێكدا بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری كوڕ و كچی شەهیدان و ئەنفالكراوان دەكەنەوە كە لە زانكۆكانی (كتاب، قلم، نور، حدبا‌و) دەخوێنن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەولێر بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی كرێی خوێندنیان بۆساڵی (2015_2016) لەگەڵ هێنانی گشت بەڵگەنامەكان.

Paylas: