Kurdistan
لە عەفرین دوو تەقینەوەی بەهێز رووی دا
پەیاما کورد ـ دوو ته‌قینه‌وه له شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان روویدا کە کوژران و برینداربوونی لانیکەم دە کەسی لێکەوتووەتەوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە، کاتژمێر ١٢:٣٥ خولەکی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی ژوئەن له فلكه‌ی كاوه، شه‌قامی (ڤێلات – ڤێلاكان)ی شاره‌كه، له نزیك ناوه‌ندی پۆلیسی سه‌ربازی، دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو ته‌قینه‌وه، به هۆیه‌وه ١٠ كه‌س كوژران و برینداربوون.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش هه‌ندێك رێگه‌ی سه‌ره‌كی شارەکە گیراون و ناوچه‌كه‌ش گه‌مارۆ دراوه و هاتووچۆی خەڵک لەلایەن هێزەکانی نزیک لە تورکیاوە کۆنترۆڵ دەکرێت.
هەتا کاتی بڵاو کردنەویە ئەم هەواڵە، هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو دوو تەیقنەوەی بە ئەستۆ نەگرتووە.