Kurdistan
لە باشووری کەرکووک ١٣ سەربازی عێراق کوژران
پەیامی کورد … لە باشووری کەرکووک ١٣ سەربازی عێراق کوژران
درەنگانێكی شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردە سەر سوپای عێراق لە باشووری شاری كەركوك و ڕووبەڕووبوونەوەو پێكدادانی تووند ڕوویداوە.
هێرشەكەی سوپای عێراق لە نزیك گوندی (تەل سەتیح) ی ناحیەی ڕەشاد لەسنوری كەركوك بووە، تێید چەكدارەكانی داعش پەلاماری لیوای ١٩ ی فەوجی دووی سوپای عێراقیانداوەو شەڕو پێكدادانی تووند ڕوویداوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان تاكو ئێستا ١٣ سەرباز كوژراون.
بەپێی زانیارییەکان چەكدارەكانی داعش ڕێگەی چوونە نێو گوندەكەشیان بۆمبڕێژكردووە، ناتواندرێ هێزی پشتیوانی بگاتە گوندەكە.