Kurdistan
لە دوێنێ شەوەوە ٣٠ بوومەلەرزە لە کرماشان تۆمار کراوە
پەیاما کورد: لە کرماشان بوومەلەرزە بە گوڕی 4.8 پلەی رێختەر روویداکە خەسارێکی ماددی زۆری بە دانیشتوانی چەند شار گەیاندووە.
بوومەلەرزەکە کاژێر ١٠:٢٧ خولەکی شەوی (سێشەممە 26-6-2018) لە نزیک سنووری کرماشان بووە کە ناوەندەکەی شاری تازاوا ناوەندی قەزای سەلاسی باوەجانی بووە.
بەپێی سەرچاوەکان، ناوەندی بوومەلەرزەکە لە شارۆچکەی تازاوای کرماشان بووە و گوڕەکەی 4.8 پلەی رێختەر و لە قووڵایی ١٠ کیۆمەتری زەوی بووە.
ئەو بوومەلەرزەیە لەشارەکانی جوانڕۆ، سەرپێڵی زەهاو، ڕوانسەر و قەسری شیرینیش و تەنانەت لە پارێزگای هەڵەبجەی باشووری کوردستانیش هەست پێ کراوە.
بە پێی میدیا حکومەتییەکانی ئێران، لە شەوی ڕابردووە ٣٠ بوومەلەرزە پارێزگای کرماشانی هەژاندووە و زۆربەی خەڵک لە ترسی بوومەلەرزە شەویان لە دەرەوەی ماڵەکانیان بە سەر بردووە.