TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە دوبز و سنووری خانه‌قین داعش هێرشی كردە سەر هێزە عێراقییەكان

Navas Jan
Admin
📅 30 Mayıs 2021 12:33

پەیامی کورد … لە دوبز و سنووری خانه‌قین داعش هێرشی كردە سەر هێزە عێراقییەكان

 

چەكدارانی داعش لە سنوقری قەزای خانەقین و دوبز هێرشیانكردە سەر پۆلیسی فیدراڵی و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی.

 

لە ڕاگەیەندراوێكدا، هێزی میلیشیایی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەكردووە، شكستیان به‌ هێرشێكی چه‌كدارانی داعش هێناوە له‌ نزیك گوندی عەلیاوا لە قەزای خانەقین و ڕوبەڕووی هێرشەكەی داعش بونەتەوە، لە ئەنجامیشدا چەكدارێكی حەشد كوژراوە.

 

لەلایەكی دیكەشەوە داعش پەلاماری خاڵێکی فیرقەی هەشتی سوپای عێراقی دا لەناوچەی نمرە هەشت لە سنوری قەزای دوبز و ڕوبەڕوبوونەوە لەنێوان هەردوولا ڕوویداوە.

 

سەرەڕای ئەنجامدانی چەند ئۆپراسیۆنێك لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە، بەڵام ماوەیەكە جموجۆڵ و هێرشەكانی چه‌كدارانی داعش له ‌سنوری پارێزگاكانی دیالە و كه‌ركوك ‌زیادكردووە، هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقیش دەیانەوێت ئەو بۆشاییە ئەمنییانەی لەو ناوچانە دروستبوون، پڕیبكەنەوە.

Paylas: