TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە دووشەممەوە تۆزەکە نامێنێت و کەش و هەوا بەرەو خاوێنبوونەوە دەڕوات

Navas Jan
Admin
📅 07 Mayıs 2022 19:45

پەیامی کورد... لە دووشەممەوە تۆزەکە نامێنێت و کەش و هەوا بەرەو خاوێنبوونەوە دەڕوات

دەستەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (٧ی ئایاری ٢٠٢٢) دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە هەلی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان هەیە و پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمی دەکەن.

دەشڵێت، لە هەندێک شوێن شەپۆلی خۆڵبارین زیاتر دەبێت، سبەینێ یەکشەممەش ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەوراوی دەبێت و باران و هەورەبرووسکە لە چەندین ناوچە دەبێت.

جەختی کردووەتەوە کە لە ڕۆژی دووشەممەوە شەپۆلی خۆڵبارین بەرە بەرە کەم دەبێتەوە و بەرەو نەمان دەچێت.

Paylas: