لە هەولێر باندێکی ساختە کردنی زێڕ دەستبەسەر کران
پەیامی کورد ... لە هەولێر باندێکی ساختە کردنی زێڕ دەستبەسەر کران
پۆلیسی ههولێر رایگهیاند، توانیویانه باندێكی حهوت كهسی دهستگیر بكهن كه زێڕیان ساخته كردووه و به زهڕنگهرهكانیان فرۆشتووهتهوه.
پۆلیسی ههولێر له پهیجی خۆی بڵاویكردووهتهوه: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی عەنكاوە، پاش ئاگاداركردنەوەیان كەوا چەند كەسێك لە شارۆچكەی عەنكاوە زێڕ ساختە دەكەن و دواتر بە زێڕنگرەكانی دەفرۆشن، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوەیان پێكهێنا و دوای بەدواداچوونێكی ورد و بەدەستهێنانی زانیاری، توانییان حهوت تۆمەتبار بە ناوەكانی (هـ.ك.ج) و (ا.ا.م) و (ص.ك.ج) و (ع.م.ق) و (ع.ع.ف) و (ع.م.ع) و (ح.س.ع) دەستگیر بكەن.
ئاماژهی بهوهشداوه، تۆمەتباران، دانیان نا بە تاوانەكەیاندا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە 456 لە یاسای سزادان، راگیران و رووبەڕووی دادگا كرانەوە.