لە هەولێر ١٨٨ بەنزینخانە سزادراون
پەیامی کورد... لە هەولێر ١٨٨ بەنزینخانە سزادراون
لەبەرامبەر دەستکاریکردنی کوالێتی بەنزین (١٦) بەنزینخانەی تر لە هەولێر و دەوروبەری لەلایەن لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر سزادراون و ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتە بەر.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: لەلایەن لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان لەسەرەتای مانگی (٦) ی ئەمساڵ تاکوو ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٢.٨.٤، کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی کە سزادراون (١٨٨) بەنزینخانەن.
ئاماژەبەوەکراوە، ژمارەیەک بەنزینخانە بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و دەستکاریکردنی کوالێتیی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بە هاووڵاتییان داخراون،
ناوی بەنزینخانەکان: -
یەکەم/ وێستگەی هامان١
دووەم/ وێستگەی باواجی
سێیەم/ کۆک
چوارەم/ وێستگەی کوردستان/ ١٠٠ مەتری
پێنجەم/ وێستگەی دونیا/ حدید و خەشەب
شەشەم/ وێستگەی فیراری
حەوتەم/ وێستگەی باز
هەشتەم/ وێستگەی ڕزگاری