TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە هەولێر دوو کەس کە کەسێکیان ڕفاندبوو لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کرا

Navas Jan
Admin
📅 11 Ocak 2021 23:45

پەیامی کورد ... لە هەولێر دوو کەس کە کەسێکیان ڕفاندبوو لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کرا

 

بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر لە دەستگیركردنی دوو كەسی راگەیاند كە شۆفێرێكی تاكسییان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا رفاندبوو.

 

له‌سه‌ر ده‌ستگیكردنی ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌، بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر لە راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرایكرد كه‌ ئێوارەی رۆژی ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە شاری ھەولێر ھاوڵاتی ( گۆران ئیسماعیل عەزیز) شوفێری تاكسی دانیشتوی شاری ھەولێر لەلایەن دوو كەسه‌وه‌ رفێندرا.

 

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ تۆمه‌تباره‌كان بە پاساوی بەكرێگرتنی تاكسی لەگەڵ شۆفێره‌كه‌ سواربوون و دواتر لە شوێنێكی چۆڵی دەوروبەری ھەولێر بە ھەڕەشە و بەكارھێنانی چەقۆ و كەتەر، شوفێرەكەیان رفاندووە و پاش بەستنەوەی ناوبراو و دزینی بڕێك پارەكە، هاوڵاتییه‌ی‌كه‌یان لە ھەمان شوێن جێیان ھێشتبوو.

 

ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت كه‌ دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لەلایەن تیمەكانی لێكۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان، توانیان تاوانباران دەستنیشان بكەن و پاشان بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە لە 4/1/2021 دەستگیر كران".

 

ده‌شڵێت كه‌ ئەو دوو تۆمه‌تباره‌ بەناوەكانی عیماد ئازاد رەحمان لەدایكبوی 2002 دانیشتوی چەمچەماڵ و محەمەد خالید ئەحمەد لەدایكبوی 1997 دانیشتووی شاری موسڵ لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە دانیان بە تاوانەكەدا ناوە.

Paylas: