TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە هەولێر سەنتەری پێدانی كارتی ڤاكسین دەكرێتەوە

Navas Jan
Admin
📅 28 Eylül 2021 13:52

پەیامی کورد … لە هەولێر سەنتەری پێدانی كارتی ڤاكسین دەكرێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ سەنتەری پێدانی كارتی ڤاكسین بكرێتەوە و كارتەكەش دەدرێت بەو كەسانەی كە هەردوو ژەمە ڤاكسینەكەیان وەرگرتبێت.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١، بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی، پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر، بنکەی پێدانی کارتی ڤاکسین بە هاوڵاتییان لە هەولێر بكرێتەوە، کە کارتێکی نێودەوڵەتیی باوەڕپێکراوە و سەرجەم زانیارییەکانی کەسەکە تۆمارکراوە لە سیستەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

جێگەی باسە، کارتی ڤاکسین دەدرێت بەو کەسانەی کە هەردوو ژەمە ڤاکسینەکەیان وەرگرتبێت و لە گەشتکردن بۆ وڵاتان دەتوانن وەکو بەڵگەیەک بەكاریبهێنن. 

 

Paylas: