TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە مامەڵەکردن بە دۆلار دەرکرا

Navas Jan
Admin
📅 31 Ekim 2023 22:28

پەیامی کورد... لە هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە مامەڵەکردن بە دۆلار دەرکرا


بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ھەرێم ڕیگەیاند، لەسەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە لە دەروازە سنوورییەکان کار بە دیناری عێراقی دەکرێت و ھەموو ئەو مامەڵانەی پێشتر بە دۆلار بوون، دەکرێن بە دینار.

ئەمڕۆ سێشەممە 31ی 10ی 2023، ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرکی ھەرێم ڕایگەیاند، حکومەتی فیدڕاڵ بڕیاری دەرکردووە کە پێویستە ھەموو مامەڵە فەرمییەکان لە عێراق بە دیناری عێراقی بکرێن نەک دۆلار.

باسی لەوەشکرد، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران پابەندە بە بڕیارەکەی عێراقەوە و لەبری دۆلار مامەڵە بەدینارەوە دەکات لە گومرگەکاندا.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەکە لە سبەی چوارشەممەوە کە 1ی مانگی تشرینی دووەمە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و ھەموو ئەو دەروازانەی مامەڵەیان بە دۆلار بووە، دەکرێنە دینار و دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی مامەڵەی پێوەدەکرێت و هەموو دەروازەکان دەگرێتەوە و هەردەروازەیەکیش پابەند نەبێت ڕێوشوێنی یاسایی لەدژی دەگیرێتتەبەر.

Paylas: