لە هەرێمی کوردستان ١٧ کەسی دیکە بە هۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد ... لە هەرێمی کوردستان ١٧ کەسی دیکە بە هۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە ١٧ کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە کە ١٠ حاڵەتی لە هەولێر بووە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٩ی ئابی ٢٠٢٠، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی هەرێمی کوردستان ئامارى نوێى تایبه‌ت به په‌تاى كۆرۆناى بڵاو كرده‌وه، تێیدا باس له‌وه كراوه، له هه‌رێمى كوردستان ٥٤٢ تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون.
بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوە، ١٧ كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه، له‌و ١٧ كه‌سه‌ش ١٠ کەسیان له هه‌ولێر گیانیان له‌ده‌ست داوه، هه‌روه‌ها پێنج كه‌س له سلێمانى، یه‌ك له هه‌ڵه‌بجه و یه‌كیش له گه‌رمیان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، له‌و ٥٤٢ تووشبووه نوێیه، ٢٨٥ حاڵەت له هه‌ولێر، ٥٦ حاڵەت له سلێمانى، ١٦٠ حاڵەت له دهۆك، 16 حاڵەت له هه‌ڵه‌بجه و ٢٥حاڵەت له گه‌رمیان تۆمار کراون.