Kurdistan
لە هەرێمی کوردستان سەدان کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
پەیامی کورد... لە هەرێمی کوردستان سەدان کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٣٩ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
لەمبارەیەوە وەزارەتی تەندروستی هەرێم نوێترین ئاماری نوێی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣,٦٦٣ پشکنینی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٨٣٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە، ٥٧٦ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە.
شایەنی باسە تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١ تووشبوو بەهۆی پەتاکەوە گیانی لەدەست داوە کە لە شاری هەولێرە.