TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٢٨ کەس لەمانگێکدا دەستبەسەر کراون

Navas Jan
Admin
📅 03 Mayıs 2021 14:24

پەیامی کورد … لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٢٨ کەس لەمانگێکدا دەستبەسەر کراون

 

لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٢٨ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران و چالاکی مەدەنی و دەستبەسەر کراون.

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی نیسانی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ٢٨ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هەروەها بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراون.

 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٢٢ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت و هاووڵاتییەکیش بە هۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز و ٥ کەسیش بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کراون.

 

زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگاکانی ئورمیە دەستەبەسەر کراون کە ١٣ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ١٢ هاووڵاتی لە پارێزگای ئورمیە و ٣ هاووڵاتی لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە.

 

سێ کەس لەو کەسانەی کە مانگی ڕابردوو دەستبەسەر کراون مێرمنداڵ و تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە و ٣ ژنیش لەو ماوەیەدا دەستبەسەر کراون.

Paylas: