Kurdistan
لاهوور جەنگی و چەند سەركردەیەكی دیکەی یەكێتی دوورخرانەوە
پەیامی کورد ... لاهوور جەنگی و چەند سەركردەیەكی دیکەی یەكێتی دوورخرانەوە
ئەمشەو سێشەممە ٢ی نۆڤەمبر میدیاكانی یەكێتی، دوابەدوای بڵاوكردنەوەی هەواڵی دوورخستنەوەی لاهوور جەنگی لە ڕیزەكانی یەكێتی، هەواڵی دوورخستنەوەی چەند سەركردەیەكی یەكێتیشیان بڵاو كردەوە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی "خەندان" لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتی بڵاوكردەوە كە هەریەك لە ئاراس جەنگی، ئاڵا تاڵەبانی، ژینۆ محەمەد و شادومان مەلا حەسەن ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەكێتی، لە ریزەکانی یەکێتی دوورخرانەوە.
لەوەتەی هەشتی تەمووزی ئەمساڵەوە گۆڕانکاری لەناو یەکێتیدا كراوە و لاهوور جەنگی تەواوی دەسەڵاتەکانی هاوسەرۆکی لێ سەندراوەتەوە، ئەو سەركردانەی ئەمڕۆ دوورخستنەوەیان لە ڕیزەكانی یەكێتی راگەیەندرا، كەسانی نزیكی لاهوور جەنگیین.