لاهوور جەنگی سەردانی کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی کرد
پەیامی کورد ... لاهوور جەنگی سەردانی کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی کرد
له‌دیدارێكدا لاهوور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی جه‌ختیان له‌سه‌ر ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی هاوسه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، لاهور شێخ جه‌نگی به‌مه‌به‌ستی هه‌واڵپرسین سه‌ردانی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی كرد، له‌و سه‌ردانه‌دا باس له‌دوا پێشهات و گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوه‌كه، باس له‌وه‌كرا كه‌ده‌بێت یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكات چ له‌پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق وچ له‌حكوومه‌تی ئێستای هه‌رێمی كوردستاندا كه پێویسته ڕه‌چاوی گوزه‌ران وقووتی هاووڵاتیان بكات.