TR KU SO
FB X
Kurdistan

لاهوور شێخ جەنگی لە هەژماری دەنگەکانی هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى گشتى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى یەکەمە

سارا
Yazar
📅 26 Aralık 2019 13:43

پەیامی کورد    ...    لەماوەی سێ رۆژی رابردودا، بە چاودێری دادوەرانی دادگای سلێمانی، پڕۆسه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى گشتى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان لە كۆنگرەی چوارەم بەڕێوەدەچێت.

تاكو ئێستا لە هەر ١٦ بازنەكە جیاكردنەوەی دەنگەكان كۆتایی هاتوە و ئەو كاندیدانەی توانیان زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنن بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

١. لاهور شێخ جەنگی (٩٠٢) دەنگ

٢. پاڤێڵ تاڵەبانی (٧٩١) دەنگ

٣. مەحموود سەنگاوی (٧٧٨) دەنگ

٤. سەرکەوت شەهید حەمەغەفور ئاغجەلەری (٧٢٨) دەنگ

٥. فەرید ئەسەسەرد (٧١٩) دەنگ

هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى دابه‌شكرابو بۆ ١٦ بازنه‌ و تیایدا ١١٢٤ كه‌س ئەندامی كۆنگرە بون و هەریەك لە (د.بەرهەم ساڵح و رێواز فایەق و قوباد تاڵەبانی) بەبێ چوونە ناو هەڵبژاردن و لەسەر داوای ئەندامانی كۆنگرە راستەوخۆ بوونە ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی سەركردایەتی و ١١٨ كەسی دیكەش بە دەنگدان دەبنە ئەندامی ئەنجوومەنەكە كە زیاتر لە ٤٠٠ ئەندام خۆیان بۆ كاندید كردبو.

Paylas: