Kurdistan
لە خانەقین هێرش کرایە سەر کاندیدێکی پارتی
ئەمڕۆ کاندیدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین، کاندیدێکی لیستی فەتح و پاسەوانەکانی و چەند چەکدارێکەوە هێرشی دەکرێتە سەر و بریندار دەکرێت، ئەویش سکاڵا لەدژیان تۆمار دەکات.
عیرفان سەعدوڵڵا، کاندیدی ژمارە 11ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دیالە، راگەیاند "کاژێر 10:00ـی ئەمڕۆ لەلایەن شێرکۆ عەبدولعەزیز، بەربژێری لیستی فەتح و پاسەوانەکانی و چەند چەکدارێکییەوە هێرشمکرایە سەر و بریندار کرام".