TR KU SO
FB X
Kurdistan

پائۆلۆ کۆیلۆ گەورە نووسەری جیهانی ناوی کوردی لە بەشیک لە کتێبەکەیدا هێناوە کە تورکیا بە پێچەوانەوە وەریگێڕاوە

سارا
Yazar
📅 21 Temmuz 2019 20:38

پەیامی کورد   ...   پائولۆ کۆیلۆى گەورە نووسەر، کتێبێکى هەیە بە ناوى " ١١ خولەک " کە ئێستا لە لایەن " سەعادەت ئوزەن " وەرگێڕدراوەتە سەر زمانى تورکى و لە لایەن دەزگاى چاپى جان ـەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

بە هۆى باڵادەستى هزرى فاشیتى تورکى لەو ووڵاتە، وشەى کوردستان لە نێو دەقەکە دەرهێنراوە و گۆڕدراوە. وەرگێڕى کتێبەکەیش دەڵێت من ئاگادارى ئەوە نیم، بەڵکوو دەزگاى چاپەکە ئەم کارەى کردووە، هەوڵ دەدەین لە چاپەکانى دیکەدا ڕاستى بکەینەوە.

بەراوردى دەقی ئینگلیزی و تورکییەکە و سانسۆڕکردنى ناو دەقە تورکییەکە:

دەقە ئینگلیزییەکە:

ئەو (ماریا) چووە ناو کافەیەکى ئەنتەرنێتەوە، لەوێ زانى کە کوردەکان خەڵکى کوردستانن، ئەو ووڵاتەى کە بوونى نییە و ئێستا لە نێوان تورکیەو عێراقدا دابەش کراون.

دەقە تورکییەکە:

ئەو (ماریا) چووە ناو کافەیەکى ئەنتەرنێتەوە، لەوێ زانى کە کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست دەژین.

Paylas: