TR KU SO
FB X
Kurdistan

لەیلا زانا هیوای سەرکەوتن بۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەخوازێت

PeyamaKurd
Editor
📅 26 Ağustos 2019 19:12

پەیامی کورد    ...  لەیلا زانا، سیاسەتڤانی ناسراوی كورد و پەرلەمانتاری پێشووی توركیا لە پەیامێكدا بۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت "ئومێدەوارم ئێوە بە هەموو توانا و هێزی خۆتان هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان بدەن".

سیاسەتڤانی ناسراوی کورد و پەرلەمانتاری پێشووی تورکیا لەیلا زانا، لە پەیامێکدا کە ئاراستەی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، وێڕای خۆشحاڵی نیشاندان بەرامبەر دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی حکوومەت، هیواداریشە  مەسروور بارزانی لە ئەرکی نوێدا سەرکەوتنی مەزن بە دەستبێنێ لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان.

لەیلا زانا لە پەیامەکەیدا دەڵێ، "من لە کاتێکدا بە هەستێکی گەرم پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و جێگری سەرۆک وەزیران و کابینەی نوێی حکوومەت دەکەم، ئومێدەوارم ئێوە بە هەموو توانا و هێزی خۆتان هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان بدەن.

Paylas: