TR KU SO
FB X
Kurdistan

لەم حەفتەدا دەنگ لە سەر هەموارکردنی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم دەدرێت

سارا
Yazar
📅 06 Mayıs 2019 16:10

پەیامی کورد  ...   جێگری دووهەمی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەینێت : دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە و لەم ھەفتەیەدا ڕۆژێك دیاری دەكرێت بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر ھەمواری یاسای سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان بدرێت.

مونا قاوەچی جێگری دووهەمی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند: "ھەموو كارەكانی ھەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان تەواو بوون و تەنھا ماوە دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بكرێت، بۆیە پەرلەمان ڕۆژێك دیاری دەكات بۆ كۆبوونەوە و دەنگی لەسەر دەدات و پەسەندی دەكات".

قاوەچی ووتیشی: "بڕیارە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە و ڕۆژێك بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان دیاری بكات، بۆ ئەوەی لەم ھەفتەیەدا دەنگ لەسەر ھەمواری یاساكە بدات و پەسەند بكرێت".

ئەمەش لە كاتێكدایە، پەرلەمانی كوردستان بۆ دەنگدان لەسەر ھەمواری یاسای سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان چاوەڕێی ڕێككەوتنی لایەنەكانی دەكرد و دوێنێش ھەر سێ لایەنی پارتی و یەكێتی و گۆڕان بە فەرمی رێككەوتنیان واژۆ كرد، بۆیە دەست بە پێكھێنانی حكوومەتی نوێ دەكرێت.

Paylas: