Kurdistan
لە ئاکامی هێرشی پەکەکە بۆ سەر سوپای تورکیا ٢ سەربازی تورک کوژرا
له ئاكامی هێرشێكی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) بۆ سه‌ر سوپای توركیا ، دوو سه‌ربازی توركیا كوژران و سه‌ربازێكیش به سه‌ختی برینداربوو.
به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه نووسراوێک له لایەن سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، کە تیایدا هاتووە له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی درووستكردنی ڕێگا له نزیك سنووری عێراق، چه‌كدارانی تیرۆریستی په‌كه‌كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئامێری كاركردن له ناوچه‌كه‌دا.
له ئاكامی هێرشه‌كه دوو سه‌ربازی سوپای توركیا كوژران و سه‌ربازێكیش به سه‌ختی برینداربووه.