Kurdistan
لە ئەمڕۆ قەدەغەی ھاتووچۆ لە نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق دەستپێدەكات
پەیامی کورد … لە ئەمڕۆ قەدەغەی ھاتووچۆ لە نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق دەستپێدەكات
ئەمڕۆ پێنج شەممە قەدەغەی هاتووچۆ لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەست پێدەكات.
بەپێی بڕیارەكانی لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم، لە ئەمڕۆ پێنج شەممەوە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بەپێی بڕیارەكەش تاوەكو ١٠ی نیسان، رۆژانی پێنج شەممە و هەینی و شەممە قەدەغەی هاتووچۆ لە نێوان هەرێم و عێراق جێبەجێ دەكرێت.