TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە مانگێکدا ٨ کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون

Navas Jan
Admin
📅 01 Temmuz 2021 16:11

پەیامی کورد … لە مانگێکدا ٨ کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون

 

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژوئەنی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ١٩ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٨٩.٥٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٨ کۆڵبەر کوژراون و ١١ کۆڵبەریش بریندار بوون. جێگەی ئاماژەیەیە کە دوو لە کۆڵبەرەکان کە بریندار بوون بە تەقەی هێزەکانی تورکیا و عێراق پێکراون.

 

زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی سنە تۆمار کراوە کە ١٠ حاڵەت بووە. ٤ حاڵەتی کوژرانی کۆڵبەران لەو پارێزگایە تۆمار کراوە.

 

چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون

 

تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٧ حاڵەت (٧ کوژراو و ١٠ بریندار) کە دەکاتە ٨٩.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

 

ڕووداوی سروشتی: ٢ حاڵەت (٢ بریندار) کە دەکاتەن١٠.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

 

پارێزگای ئورمیە: ٢ حاڵەت ( ٢ کوژراو ).

 

پارێزگای سنە: ١٠ حاڵەت ( ٤ کوژراو و ٦ بریندار ).

 

پارێزگای کرماشان: ٧ حاڵەت ( ٢ کوژراو و ٥ بریندار )

 

 

Paylas: