TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە ١٠ مانگدا ٣٧ هەزار کەس لە عێراق کۆچیان کردووە

Navas Jan
Admin
📅 26 Ekim 2021 16:23

پەیامی کورد… لە ١٠ مانگدا ٣٧ هەزار کەس لە عێراق کۆچیان کردووە

سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایدەگەیێنێت، لە 10 مانگی سەرەتای 2021دا 37 هەزار کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە کۆچیان کردووە.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران راگەیاند، "بەھۆی قەیرانەکان و ناسەقامگیرییەوە،" لە ماوەی 10 مانگی سەرەتای ساڵی 2021دا 37 ھەزار کەس ھەرێمی کوردستان و عێراقیان بە جێھێشتووە و کۆچکردنیش بەردەوامە.

ئاری جەلال ئاماژەی بەوەکرد، لەو ماوەیەدا 10 کۆچبەر بە هۆکاری جیاواز گیانیان لەدەستداوە و 12 کۆچبەریش بێسەروشوێنن.

بەپێی ئاماری دەزگای لووتکە لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا 633 ھەزار و 273  کەس لە ھەرێمی کوردستان و عێراق کۆچیان کردووە و لە رێگەی کۆچبەریشدا 261 کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

Paylas: