TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە ماوەی سێ رۆژدا 12 کەس لە جوانڕۆ دەستگیرکراون

Navas Jan
Admin
📅 03 Ocak 2023 18:03

پەیامی کورد... لە ماوەی سێ رۆژدا 12 کەس لە جوانڕۆ دەستگیرکراون

لە ماوەی سێ رۆژدا 12 کەس لە شاری جوانڕۆ لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون و تائێستا چارەنووسیان نادیارە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، لە درێژەی ھەڵمەتی ڕەشبگیری ھاوڵاتییانی خەڵکی جوانڕۆ، ئێوارەی دوێنێ چوار کەسی تر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ئاماری رێکخراوی ھەنگاو، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە تەنھا لە رۆژھەڵاتی کوردستانی 127 ھاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 65 ھەزار ھاووڵاتیش دەستگیرکراون.

Paylas: